"پاراستنی ژینگەی سلێمانی ئەرکی سەرشانی هەموومانە"
خۆبەخشانە خزمەتی کۆڵانەکانی ناوشاریان کردووە و خەڵات کران
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە سروشتێکی جوانی پاییزیدا، کۆمەڵێک ژینگەدۆست لە باخی گشتیی سلێمانی کۆکرانەوە و خەڵات کران.
بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، “25 کەسایتیمان لەو هاوڵاتیانە بانگ کردووە کە لە کۆڵانەکان خزمەتی باخچەکانیان کردووە و بەشێکیشیان بە دابینکردنی نەمام و ئاودێری هاوکارمان بوون”.
“پاڵپشتی ئەم هاوڵاتیانە بووەتەهۆی ئەوەی کە کەمتر فشار و لۆدمان لەسەر بێ، بۆیە بەپێویستمان زانی خەڵاتیان بکەین”، بەهرۆز سالار وادەڵێت.
ماهیر حەسەن هونەرمەندی دیاری کوردستانیش لە مەراسیمەکە بوو، ئەو دەڵێت، “با تا دەتوانین رێز لە ژینگەپارێزان بگرین و پاراستن و سەوزکردنی ژینگە ئەرکی سەرشانی هەموومانە”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری