رووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ له هه‌ولێر
“كه‌سێک گیانی له‌ده‌ستداوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندارن”
ئه‌حمه‌د شه‌مزین
ئه‌م ئێواره‌یه رووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ له رێگه‌ی به‌حركه روویدا و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتییه‌ک گیانی له‌ده‌ست دا و دوو هاوڵاتی دیكه‌ش بریندار بوون.
له رووداوه‌كه‌دا حه‌وت ئۆتۆمبێل به‌یه‌كیانداداوه و كاره‌ساتیان ناوه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان به سووكی پێكراوه و شوێنه‌كه‌ی زوو جێهێشتووه.
سامان سه‌لمان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ته‌ندروستیی هه‌ولێر بۆ 964 پشتڕاستیكرده‌وه، هاوڵاتییه‌ک گیانی له‌ده‌ستداوه و دوو برینداریش گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
هاوكات تیمه‌كانی هاتوچۆ گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و ئۆتۆمبێله تێكشكاوهكانیان له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه لابرد، كه جه‌نجاڵیی هاتوچۆ دروست ببوو.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا