کۆشکی هەنار.. خۆی بۆ رەمەزانی داهاتوو ئامادە دەکات
گه‌ورەترین درامای ته‌له‌ڤزیۆنی له كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت
میدیازان – ئەرسەلان عەبدوڵلا
کارکردن لە درامای کۆشکی هەنار دەستی پێ‌کرد، بەرهەمهێنەرانیشی دەڵێن گەورەترین درامای کوردی دەبێت کە ٤٠ دانە ئەڵقەیە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ١٣ـی تشرینی دووه‌م، عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا، پرۆدیۆسه‌ری درامای کۆشکی هەنار به میدیازانی راگه‌یاند، له شاری سلێمانی كاركردن لە وێنه‌گرتنی درامایه‌كی گه‌وره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌ستپێكرد، كه له ٤٠ ئه‌لقه پێكهاتووه.
“دراماكه ناوی كۆشكی هه‌ناره، له نووسینی ئومێد كه‌مال و جه‌میل مهفاخیرییه، هه‌روه‌ها ده‌رهێنانی جه‌میل مهفاخیرییه و خۆیشم سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی كارهكە دەکەم”.
عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا وای وت.
ئاشكراشی كرد دراماكه ژانرێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مێك كۆمێدی هه‌یه، باس له چه‌ند دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ده‌كات.
میدیازان دەزانێت، كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری ناودار و به ئه‌زموونی شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ولێر و كه‌ركوك به‌شدارن لە دراماکە، له‌وانه مسته‌فا ئه‌حمه‌د، یونس حه‌مه‌كاكه، زایه‌ر عه‌بدوڵڵا، كه‌مال عه‌لی، به‌یان بۆمبا، شیلان عه‌بدوڵڵا و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تریش.
عه‌بدوڵغه‌فار عه‌بدوڵڵا، ئەوەی بۆ میدیازان پشتڕاست کردەوە کە پلانیان وایه له مانگی ره‌مه‌زانی داهاتوو کۆشکی هەنار له یه‌كێك له كه‌ناڵه كوردییه‌كان په‌خش بكەن.
“وێنه‌گرتنی دراماكه ده‌ستیپێكردووه و سەد رۆژ ده‌خایه‌نێت”
زیاتر وتی “وێنه‌گرتنی دراماكه ده‌ستیپێكردووه و سەد رۆژ ده‌خایه‌نێت، لۆكه‌یشنی وێنه‌گرتن له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌بێت، دواتریش قۆناغی مۆنتاژ و كه‌له‌ر.
درامای “كۆشكی هه‌نار” له لایه‌ن ناوه‌ندی هونه‌ریی زه‌نێ دێته به‌رهه‌مهێنان، كه له ساڵی ٢٠١٩ دامه‌زراوه، تا ئێستاش چه‌ند درامایه‌كی تری ته‌له‌ڤزیۆنییان به‌رهه‌م هێناوه، له‌وانه سه‌مه‌ره و ئاسه‌وار.