شاری مامۆستایان ئه‌م ئێواره‌یه‌ش هاتنه سه‌ر شه‌قام
“ئێمه باجی كێشه‌ی نێوان مۆلیده و پرۆژه‌ی رووناكی ده‌ده‌ین”
ئه‌حمه‌د شه‌مزین – هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22.11.2026 وه‌ك چه‌ند ئێواره‌یه‌كی دیكه‌ی رۆژانی رابردوو، دانیشتووانی پڕۆژه‌ی شاری مامۆستایان له هه‌ولێر، هاتنه سه‌رشه‌قام و به كۆڵێك گله‌یی و بێتاقه‌تییه‌وه ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانی نه‌بێت، ئه‌وان بێ كاره‌بان و مۆلیده ئیش ناكات.
مەحموود عەلی، هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی پڕۆژه‌یه‌كه و بۆ 964 ده‌ڵێت، “عه‌ینه تاس و حه‌مامی رۆژانی رابردووه، ساده‌ترین پێداویستیمان نییه، كه كاره‌بایه، مۆلیده ده‌ڵێت چیتر ناتوانم كاره‌با دابین بكه‌م، ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانی نه‌بێت، ئێمه‌ش كاره‌بامان نییه”.
غەفور هیرانی، دانیشتوویه‌كی دیكه‌ی شاری مامۆستایانه و به 964ی وت، “ئێمه باجی كێشه‌ی نێوان مۆلیده و پرۆژه‌ی رووناكی ده‌ده‌ین”.
وتیشی، خاوه‌ن مۆلیده به ئێمه‌ی وتووه، پێویسته پڕۆژه‌ی رووناكی پاره‌ی ئه‌وان بداته‌وه، چونكه كاره‌بای مۆلیده و رووناكی كراوه‌ته یه‌ک پێوه‌ر، كه پێوه‌ری زیره‌كه”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، داواكارین به‌رپرسی پڕۆژه‌ی رووناكی بێته‌سه‌ر خه‌ت و چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكات.
به قسه‌ی غه‌فوری هیرانی، به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با، ئه‌وانه‌ی ماڵیان له قاته‌كانی سه‌ره‌وه‌یه، ده‌بێت به پێ به قاڵدرمه سه‌ركه‌ون و ئه‌مه‌ش له دنیادا شتی وانییه.
شاری مامۆستایان ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی 150 مه‌تری له رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر له نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی پیرزین.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا