“بەرپرسانی ناوچەكە دەڵێت كێشەكەمان چارەسەر كردووە بەڵام هاوڵاتیان دەڵێن چارەسەر نەبووە”
خانكێ ئێستاش كێشەی ئاوی هەیە
+964
زەید کۆچەر- دهۆک
چەند رۆژێك بوو ناحیەی خانكێ كێشەی ئاوی هەبوو، بەهۆی ئەوەی لە بەنداوی موسڵەوە ئاو ناگات بە پڕۆژەی ئاوی ناحیەكە وەستابوو، بەرپرسانی ناوچەكە دەڵێت كێشەكە چارەسەر كراوە، بەڵام هاوڵاتیان دەڵێن چارەسەر نەبووە.
ناحیەی خانکێ سەر بە قەزای سێمێلە لە پارێزگای دهۆک
هۆكاری وەستانی ئاوەكە ئەوەیە كە لە دیجلەوە ئاوی كەمتر دەگات بە بەنداوی موسڵ و لە بەنداوەكەشەوە ئاوی كەمتر دەگات بە پڕۆژەی ئاوەكەی خانكێ
پڕۆژەی ئاوی خانکێ لە کاتژمێرێکدا نزیکەی 900 مەتر سێجا ئاو دابین دەکات بۆ ناحیەی خانکێ .
بۆ ئەوەی ئاوی خانكێ نەوەستێت كاربەدەستانی ناوچەكە لە دهۆكەوە ئاو بۆ خانكێ دابین دەكەن و پەیامنێری تۆڕی 964 لە چەند هاوڵاتییەكی ناوچەكەی پرسیوە ئەوان دەڵێن كێشەكە چارەسەر نەبووە.
ناحیەی خانکێ سەر بە قەزای سێمێلە ، بە نزیکەی 20 کم دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک
زەید كۆچەر ئەم زانیاریانەی لە خەڵات بەكر، بەڕێوبەری ئاوی دەوروبەری پارێزگای دهۆك و چەند هاوڵاتییەكی دانیشتووی خانكێ وەرگرتووە.