بۆ نەخۆشانى شێرپەنجە و ئازیزانى داون و ئۆتیزم
خواردنی کەبابخانەی سلێمانی لە هەولێر بەخۆڕاییە
964+
رێباز یونس-هەولێر
کەبابخانەی سلێمانی لە هەولێر بۆ نەخۆشانى شێرپەنجە، ئازیزانى ئۆتیزم و داون هەموو رۆژێک خواردنی کردووە بە خۆڕایی.
بەڵێن محەمەد، خاوەنی کەبابخانەی سلێمانی لە هەولێر بە 964ـی وت،”ویستمان کارێکی خێرخوازی و مرۆڤانە بکەین، ئەگەر کەمیش بێت یارمەتیی نەخۆش بدەین، حەزی لە هەر چی بێت دەتوانێت بەخۆرایی بیخوات و هەموو رۆژێک بەردەوامە”.
“ئۆفەرەکە تەنیا لە ناو کەبابخانەکە هەیە و بە دیلیڤەری ناینێرین، ئەو نەخۆش و ئازیزەى بێتە ناو کەبابخانە دەتوانێت کەباب، سنگی مریشک، باڵ یان ران بخۆن کە دوو شیش بەخۆڕاییە”، بەڵێن محەمەد، وادەڵێت.
پێداچوونەوە: کوردستان جەلال