ساغکردنەوە
بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی نەوتی چیاسورخ رانەگیراوە
+964
میلاد جەلال – گەرمیان
پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی نەوتی کێڵگەی چیاسورخ لە ناحیەی قۆرەتووی سەر بە ئیدارەی گەرمیان راگیراوە، بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، کۆمپانیاکە بەردەوامن لە کارکردن.
سەردار محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قۆرەتوو بە تۆڕی 964ی وت، دەنگۆی راگرتنی بەرھەمھێنان و ھەناردەکردن لە کێلگەی نەوتی چیاسورخ راست نیە، کۆمپانیاکە پێی راگەیاندوین بەردەوامن لە کارەکانیان.
لە کێڵگەکە رۆژانە نزیکەی پێنج تانکەر بۆ پێداویستی ناوخۆ بەرهەم دێت
بەرھەمی رۆژانەی کێڵگەکە تەنیا پێنج بۆ شەش تانکەرە و بۆ بەرھەمی ناوخۆ بەکار دەھێندرێت و رەوانەی کۆگاکانی سلێمانی دەکرێت و ھەناردەی دەرەوە ناکرێت.
کۆمپانیای پیت ئۆیڵی تورکی، ئەرکی بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی بەرھەمی نەوتی گێڵگەی چیاسورخی لە ئەستۆیە.