بانکی ناوەندی
دراوی 20 هەزاری چاپ دەکات
964+
فەرمان سادق
بانکی ناوەندی توێژینەوە لەسەر چاپکردنی دراوی 20 هەزار دیناری دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29.3.2023، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی رایگەیاند: بانکی ناوەندی سەرقاڵی هەموار و نوێکردنەوەی دراوە کاغەزییەکانە وەک “وەڵامدانەوەیەک بۆ بازاڕ و پێشکەوتنەکان و دانانی ئاستێک بۆ ساختەکاری لە دراو”.
محەمەد مونیر، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵێ عێراقی راگەیاندووە، فەرمانگەی دەرچوواندن و ئەمبارکردن کار لەسەر توێژینەوەیەک دەکات کە ئایا رەوش لەبارە بۆ دەرچوواندنی دراوی 20 هەزار دیناری.
زیاتر وتی “لە رۆژانی داهاتوودا بڕیاری کۆتایی لەسەر چاپکردن یان چاپ نەکردنی دراوی 20 هەزار دیناری دەدرێت”.
دراوی عێراق لە دوای 2003 گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینی و سێ سفری خرایەسەر، لە ئێستادا بچووکترین دراوی کاغەزی 250 دینارییە و گەورەترینیشی 50 هەزار دینارییە.