گه‌نجه‌كه‌ی چیای باڵه‌كیان رزگار كرا
964+
ئاسۆ وەرتی- سۆران
ئه‌و گه‌نجه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه له چیای باڵه‌كیان گیری خواردبوو، له لایه‌ن به‌رگریی شارستانیی سۆران رزگار كرا.
بەیار محێدین وتەبێژی بەرگری شارستانیی سۆران به تۆڕی 964 وت، گه‌نجێكی دانیشتووی گوندی مه‌جیداوای سه‌ر به قه‌زای سۆران به ناوی عه‌بدوڵا جه‌وهه‌ر، دوای ئه‌وه‌ی بۆ كردنی گژوگیای بەهاره روو له چیای باڵه‌كیان كردبوو، له‌وێدا گیری خواردبوو، توانرا دوای حه‌وت كاتژمێر رزگار بكرێت.
وتیشی، “تیمه‌كانمان به‌هانایه‌وه چوون و رزگاریان كرد، كه له بناری چیاكه گیری خواردبوو، نه‌یتوانیبوو بۆ چیاكه سه‌ربكه‌وێته‌وه”.
گه‌نجه‌كه لە کاتژمێر 3:00ی دوای نیوه‌ڕۆوه گیری خواردبوو، هانای بۆ كه‌سوكاری بردبوو، ئه‌وانیش بەرگری شارستانیی سۆرانیان ئاگه‌دار كرده‌وه.