وێنە: 964+
“ئەم ئۆفەرە برنج و رۆن و شەكر و چا و میوە و چەرەزات لە خۆدەگرێت”
لە زاخۆ هەرچیت دەوێت بەنرخی جوملە دەیكڕیت
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
شانزە ماركێت لە زاخۆ لە مانگی رەمەزاندا، بەنرخی جوملە كەلوپەل و پێداویستییەكان دەفڕۆشن.
لەمانگی رەمەزاندا، سەرجەم پێداویستیەكان لە خواردن و خواردنەوە، لە زاخۆ بە نرخی جوملە دەفرۆشرێن بەهاوڵاتیان.
کەرەستەکان پێک دێن لە ( برنج، ڕۆن، گوشت، شەربەت، میوە، چەرەزات، ….هتد ).
کوڤان ئاڤدەل، بەرێوەبەری چاودێری و بازرگانی بە 964 رایگەیاند:” لە یەکەم هەنگاو 10 مارکێت دەستپێشخەری ئەنجامدا، دواتر وردە وردەمارکێتەکان داوایان کرد و ئەمرۆبوون بە 16 مارکێت..
بەشێك لە کۆمپانییەکان رەزامەندی خۆیان دەربڕیوە هاوکاری خاوەن مارکێتەکان بکەن بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن هاوکاری خەڵک بکەن
پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد