دۆسیەی 2016 کۆتایی هات

16 هەزار چه‌كی پاره‌ به‌سه‌ر جووتیارانی هەولێر دابه‌ش ده‌كرێت

فەرمان سادق

دوا بەشی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2016 بە دابەشکردنی 16 هەزار چەک کۆتایی پێهات.

دوای ئەوەی لە سلێمانی و دهۆک پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2016 دابەشکرا، ئەمڕۆ لە هەولێریش دەست بە دابەشکردنەکە کرا.

ماردین ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی بازرگانی بە 964ـی وت، کۆی پارەکە کە هاتووە 56 ملیارو 103 ملیۆن و 198 هەزار دینارە، ئەمەش کۆتا بەشی شایستەی جووتیارانە بۆ ساڵی 2016.

زیاتر وتیشی “ئەمڕۆ دەست بە دابەشکرنی کرا، 16 هەزار جووتیاری سنووری پارێزگای هەولێر پارەکە وەردەگرن، پێشتریش جووتیارانی سلێمانی و دهۆک پارەکەیان وەرگرتبوو”.