چاپكردنی وێنه له‌سه‌ر كاغه‌ز به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت
میدیازان – رێژوان مامە – سلێمانی
+ڤیدیۆ
له سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و هاتنه‌كایه‌وه‌ی مۆبایلی زیره‌ك و دیجیتاڵ، ئێستا خه‌ڵكی كه‌متر وێنه له تاقیگه‌كان چاپ ده‌كه‌ن.
ئاسۆ جەمال حەمەعەلی، كه ماوەی 22 ساڵە کاری چاپکردنی وێنە دەکات، له چه‌ند قۆناغێكی گۆڕانكاری چاپكردنی وێنه‌دا كاری كردووه.
ئاسۆ جه‌مال به میدیازانی گوت: ئێستا چاپکردنی وێنە بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمبووه‌تەوە”.
ئاسۆ له شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق له تاقیگه‌یه‌ك كار ده‌كات، كه هی مامیه‌تی.
ئه‌و ده‌ڵێت “ساڵی ۱۹۷٦ مامم كه‌مال بیرۆکەی چاپی وێنەی رەنگاوڕەنگی لە بەغداوە هێناوە بۆ سەیدسادق”.
چاپکردنی قۆناغ به قۆناغ پێشكه‌وتووه و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، سەرەتا وێنە بە ره‌ش وسپی چاپ دەکرا و دواتر گۆڕا بۆ رەنگاوڕەنگ بە شێوەی نێگەتیڤ، ئێستاش گۆڕاوە بۆ قۆناغی دیجیتاڵی.
” ئێستا چاپکردنی وێنە زۆر کەمبووه‌تەوە، خەڵک ئێستا لە بۆنەکانی وەک رۆژی لەدایکبوون و ئاهەنگی ژنهێنان وێنەکانیان چاپ ده‌كه‌ن” ئاسۆ جه‌مال وای گوت.
ئه‌و پێی وایه چاپکردنی وێنە زۆر باشترە بۆ مانەوەی، چونكه مۆبایل، کۆمپیوتەر و هارد ئەگەری سووتان و فەوتانیان زیاترە.
وێنەی دیجیتاڵی، کە نوێترین سیستمی ئه‌م كاره‌یه، بە لیزەر چاپ دەکرێت.