ئەنجومەنی باڵای فتوای کوردستان

سەرفیترە و فیدیە و زەکاتی دەستنیشانکرد

964+

فەرمان سادق

ئەنجومەنی باڵای فەتوا رێژەی زەکات و سەرفیترە و فیدیەی دیاریکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 27.3.2023، ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان تایبەت بە پرسی دیاریکردنی رێژەو ئەندازەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی رۆژووی مانگی رەمەزان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا رێژه‌ی سه‌رفیتره‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك بە سێ هه‌زار و 500 دینار، ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر رۆژێك سێ هه‌زار و 500 دینار و ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تیادا واجب ده‌بێت بریتییە لە حه‌وت ملیۆن و 200 هه‌زار دینار.

ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، ئەوەش لەبارەی زەکات روون دەکاتەوە، هەر کەسێک حه‌وت ملیۆن و 200 هه‌زار دیناری عێڕاقی هه‌بێت و، ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه‌، واجبه‌ بۆ هه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێراقی به‌ زه‌كات بدات به‌ هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تان.