كۆنتی تۆتێنهامی جێهێشت و شوێنگره‌وه‌شی ده‌ستنیشان كراوه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی بە فەرمی رۆیشتنی ئه‌نتۆنیۆ کۆنتیی راهێنەری تیپه‌كه‌ی بە رەزامەندی هەردوولا راگەیاند، ئه‌مه‌ش دوای 16 مانگ له سه‌ركردایه‌تیكردنی تیپه‌كه.
کۆنتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا یاریزانانی تۆتێنهامی بە خۆپەرست تۆمەتبار کردبوو، هەروەها رەخنەی لە کولتوری یانەکە گرت دوای یەکسانبوونەکەی ئەم دواییەیان بەرامبەر یانه‌ی ساوسامتۆن بە ئەنجامی 3-3 لە خولی ئینگلیزی‌دا.
ئێستا تۆتێنهام لە پلەی چوارەمی ریزبەندی پرێمەرلیگدایە، بەڵام ماڵئاوایی لە سەرجەم پاڵەوانیه‌تییەکانی دیکە کردووه.
یانه‌كه رایگه‌یاند، کریستیان ستێلینی یاریدەدەری راهێنەر لەگەڵ رایان مایسۆنی یاریده‌ده‌ری، به شێوه‌یه‌كی كاتی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه مه‌شقی تیپه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
له لایه‌كی دیكه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن، یولیان نایگلسمانی راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی، كه له یانه‌ی بایرن میونشن دوورخرایه‌وه، به‌ربژێرێكی سه‌ره‌كییه بۆ وه‌رگرتنی مه‌شقی یانه له‌نده‌نییه‌كه.
تۆتێنهام ئامانجی ئه‌وه‌یه یه‌كێك له چوار پله‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ست بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو به‌شداریی پرێمه‌رلیگ بكات.