باسكه‌ی زاخۆ: گه‌وره‌كان دۆڕان و گچكه‌كان بردییانه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خولی باسكه‌ی نایابی عێراق، یانه‌ی زاخۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی دووچاری شكست بوو.
یانه‌ی زاخۆ سه‌ڕه‌رای به‌شداریكردنی یاریزانه پیشه‌گه‌ره ئه‌مریكییه‌كانی، به‌ڵام له هۆڵی شه‌عب له به‌غدا به ئه‌نجامی 82-85 به یانه‌ی نه‌فت دۆڕا.
یارییه‌كه شه‌وی رابردوو كرا و تێیدا یانه‌ی نه‌فت به پاڵپشتیی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی “سۆزا و وینگیز” توانی یارییه‌كه له یانه‌ی زاخۆ بباته‌وه، كه ئه‌مه‌ی دوایی به ته‌نیا 25 خاڵی تۆمار كرد و باشترین یاریزانی یارییه‌كه بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یانه‌ی زاخۆ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و له دواساته‌كانی یارییه‌كه‌دا دووچاری شكست بوو.
یانه‌ی زاخۆ گه‌یشتووه‌ته قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه و چاوه‌ڕێی یارییه‌كانی پلای ئۆف ده‌كات، یانه‌ی نه‌فتیش به هه‌مان شێوه گه‌یشتووه‌ته قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێرین.
جێی ئاماژه‌یه پێش یارییه‌كه، تیپی لاوانی هه‌ردوو یانه‌ش رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه و لاوانی زاخۆ به 82-43 خاڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.