زیدان دوو ئۆفه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
زه‌ینه‌دین زیدان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره بێ ئیش دانیشتووه، به‌لام ئێستا دوو ئۆفه‌ری هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌یدانی راهێنه‌رایه‌تی.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتالی بڵاویكرده‌وه، زیدان له‌گه‌ڵ خۆزێ مۆرینیۆ دوو به‌ربژێری سه‌ره‌كین بۆ وه‌رگرتنی مه‌شقی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی له هاوینی داهاتوودا.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس خواستێكی زۆریان هه‌یه هاوینی داهاتوو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ زیدان بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رازیی بكه‌ن تیپه‌كه وه‌ربگرێت.
پاریس هاوینی رابردوو هه‌وڵی زۆری دا زیدان بۆ وه‌رگرتنی مه‌شقی تیپه‌كه‌ی رازیی بكات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
هه‌روه‌ها له لای خۆیه‌وه یانه‌ی ریال مه‌درید ئامانجی هه‌یه بۆ جاری سێیه‌م زیدان بكاته راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی، چونكه ئه‌گه‌ری رۆیشتنی ئانچیلۆتی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له مه‌شقی تیپه‌كه هه‌یه.
زیدان دوو جار وەک راهێنەرای یانه‌ی شاهانه كاری كردووه، یەکەمیان لە ماوەی مانگی یەکی ساڵی 2016 تا هاوینی 2018، دووەم وەرزیش بۆ زیاتر لە دوو وەرز کە لە هاوینی 2021 کۆتایی هات، كه له‌و ماوه‌یه‌دا توانی سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ و چه‌ند نازناوێكی دیكه بۆ تیپه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له هاوینی ئه‌مساڵدا زیدان بگه‌ڕێته‌وه مه‌یدانی مه‌شق و مه‌شقی یه‌كێك له تیپه گه‌وره‌كان وه‌ربگرێت.