چاودێری چڕی زاخۆ

مانگێکەکە بەهۆی نەبوونی ستافەوە نەشتەرگەری تێدا نەکراوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لەگەڵ ئەوەی مانگێک زیاترە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی زاخۆ کراوەتەوە، بەڵام هێشتا نەخۆش رەوانەی چاودێری چڕی دهۆک دەکرێت.

964 دەزانێت، بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکە لە 15.2.2023 بە فەرمی لەلایەن سەرپەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کراوەیەوە.

دکتۆر سیروان ئەحمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی زاخۆ بە 964 وت، بەشی چاودێری چڕ هەموو کەرەستە و کەلوپەلێکی پێویستی هەیە، بەڵام هێشتا ستافی تەواوی نییە.

زیاتر وتیشی “پزیشکی نەشتەرگەری دەماری خوێن و نەشتەرگەری دڵ و سنگمان نییە. بۆیە ئەو نەخۆشانەی رەوانەی دهۆک دەکرێن بەهۆی نەبوونی ئەو پزیشکانەیە”.

بەڕێوەبەری تەندروستی زاخۆ پێیوایە بەتێپەڕبوونی کات کێشەی ستاف لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکە تەواو دەبێت.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق