سعوودیە: کەس بۆی نییە لە یەک عەمرە زیاتر بکات

964+

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعوودیە بڕیاری دا، لە مانگی رەمەزاندا موسڵمانان دەتوانن تەنیا یەک جار فەریزەی عەمرە بەجێبگەیەنن.

لە بڕیارێکیدا کە رۆژی پێنجشەممە  لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی حەج و عەمرەی سعوودیە دەڵێت “بۆ ئەنجامدانی عەمرەی رەمەزان بە ئاسانی و دڵنیایی… بۆ هەر کەسێک تەنیا یەک جار عەمرە رێگەپێدراوە.”

گۆڕینی رێکەوتی بەجێگەیاندنی عەمرە قەدەغەیە

هەروەها ئەو کەسانەی کە رێکەوتێکیان بۆ بەجێگەیاندنی عەمرە بۆ دادەنرێت، رێگەیان پێنادرێت رێکەوتەکە بگۆڕن “تا نەبنە بارگرانی بۆ سەر عەمرەکارانی دیکە،” وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە وا دەڵێت.

بەهۆی مانگی رەمەزان و زیادبوونی داواکاریی زۆر لەسەر عەمرەکەردن، بەشێک لە کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان، کە تایبەتن بە ئەنجامدانی حەج و عەمرە، نرخی ئەنجامدانی عەمرەیان بەرزکردووەتەوە.