بەرگری شارستانی حاجیاوا ئاگرەكەی كۆنترۆڵكرد

964+

كوردستان ئەحمەد – هەولێر

لە حاجیاوا ئاگرێک لە ماڵێک کەوتەوە و بەرگری شارستانیش دەڵێت، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

کاتژمێر 8:55 خولەکی ئەمشەو، یەکێک لە ژوورەکانی خانوێک کە دەکەوێتە ناو باخچەی گەڕەکی 5ـی ئادار لە قەزای حاجیاوا گڕی گرت و خەڵکی گەڕەکەش هەرزوو بەرگری شارستانی حاجیاوایان ئاگادار کردەوە.

بەرگری شارستانی حاجیاوا دەڵێت، ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە و هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکەش شۆرتی کارەبا بووە و جگە لە زیانی مادی ئەوا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و توانیویانە ژوورەکانی دیکەش لە ئاگرەکە بپارێزن.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق