20 رۆژە قەیرانی کەمی غاز لەشنگال سەریهەڵداوە
964+
عەمار عەزیز – دهۆک
لەگەڵ ئەوەی کارگەی بەرهەمهێنانی غازیان هەیە، بەڵام 20 رۆژ زیاترە شنگالییەکان بێ غازن. قایمقامی شارەکەش دەڵێت، هۆکارەکەی بۆ نۆژەنکردنەوەی کارگەکە دەگەڕێتەوە.
لە سەنتەری قەزای شنگال تەنیا یەک کارگای غاز هەیە، بەڵام نزیکەی مانگێگە کارگەکە لەژێر نوژەنکردنەوەدایە، هاوکات کارگەی ناحیەی سنونێ بە فەرمانی ئەمنی نیشتمانی ماوەی 20 رۆژە داخراوە.
داخرانی هەردوو کارگەکە وایکردووە کە بوتڵێکی غاز لە هەشت هەزار دینارەوە بووە بە هەزار دینار و بە زەحمەتیش دەستدەکەوێت.
فەهد حامد، قایمقامی قەزای شنگال بە وەکالەت بۆ 964 ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە کێشەی کەمی غاز 20 رۆژە لە شنگال و ناحیەی سنون دروستبووە.
دەشڵێت: تەنیا یەک کارگەی غاز لە سەنتەری شنگال هەیە کە نزیکەی مانگێکە ئەو کارگەیە لەژێر نوژەنکردنەوەدایە و غاز بە خەڵک نادات، ئەمەش وایکردووە بوتڵی غاز لە هەشت هەزار دینارەوە بۆ 15 هەزار دینار بەرز بێتەوە.
لای خۆیەوە، خودێدا چوکی بەڕێوەبەری ناحیەی سنون بە 964ی وت “لەسنووری ناحیەی سنون تەنیا یەک کارگەی غاز هەیە، ماوەی 20 رۆژە بە بڕیاری ئەمنی نیشتمانی عێراق داخراوە، هەندێک کێشە لە ئیدارەی کارگەکە دروستبووە بۆیە دایانخستووە، لەئێستادا بریکارەکان غاز لە ناحیەی رەبیعە دەهێنن، بەڵام 50 کیلۆمەتر لە سەنتەری ناحیەی سنون دوورە”.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق