کوێستان محەمەد:
30%ـی ئه‌وانه‌ی له سه‌نته‌ره‌كانمان راهێنانیان كردووه، بوونه‌ته خاوه‌ن پیشه‌ی خۆیان
964+
فەرمان سادق
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە رێگەی نۆ سەنتەری پیشەییەوە دەیان راهێنانی پیشەیی بۆ گەنجان دەکاتەوە و حکومەتی هەرێمیش ساڵانە 100 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کردووە.
ئەو نۆ سەنتەری راهێنانی پیشەییە، دوانیان لە هەولێرن، یەکێکیان لە سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، سۆران، زاخۆ، گەرمیان و راپەڕینە کە ساڵانه راهێنان به كۆمه‌ڵێكی زۆر لە گه‌نجان ده‌كه‌ن و لەگەڵ ئەوەشدا لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی بازاڕی تێدایە، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له بازاڕ چ پیشه‌یه‌ك هه‌لی كاری زیاتری لەبەردەمدایە.
کوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەڵێت: ئێستا خه‌ریكی دروستكردنی سێ وهرشهین بۆ بابه‌تی شۆفاژ، له‌لای ئێمه‌وە به سه‌دان به‌شداربوو هەیە و باڵانسی جێنده‌رییش راگیراوه بۆ فێربوونی ئه‌م پیشانه، و به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانمان 30%ـی ئه‌وانه‌ی له سه‌نته‌ره‌كانمان ڕاهێنانیان كردووه، بوونه‌ته خاوه‌ن پیشه‌ی خۆیان.
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی قسەی بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری کردووە و دەڵێت: یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا واژۆ كردووە و هه‌روه‌ها دیبەیتێكی فراوانییشمان له‌و بارەیەوە لەناو وه‌زاره‌ت رێكخستووە کە لە داهاتوودا كۆلێژ و به‌شی تایبه‌ت به خوێندنی پیشه‌یی بكاته‌وه، بۆ ئەوەی لەلایەك كارەكانی ئەم بوارە پێش بكەوێت و زانكۆكانیش سوود له سه‌نته‌ره‌كانمان بۆ قوتابیان وەرگرن.