مزگەوتێک لە دهۆک. فۆتۆ/964+
زەوییەکانیان موڵکی حکومەتن
خێرخواز 100 مزگەوتیان لە ساڵێکدا دروستکردووە
964+
لە ماوەی ساڵێکدا لە هەرێمی کوردستان، خێرخوازان نزیکەی 100 مزگەوتیان بۆ نوێژخوێنان دروستکردووە و لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف ئیدارە دەدرێن و نۆژەندەکرێنەوە.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ئەو زەویانەی کە خێرخوازان مزگەوتەکانیان لەسەر دروست کردووە، موڵکی حکومەتن.
“ژمارەی ئەو مزگەوتانەی [لەلایەن خێرخوازان] لە ماوەی ساڵێکدا دروستکراون، نزیکی 100 مزگەوت دەبن… حکومەت باشترین زەوی دابیندەکات و خێرخواز دروستیدەکات،” نەبەز ئیسماعیل وای وت.
لە ئێستادا پێنج هەزار و 820 مزگەوت لە هەرێمی كوردستان هەن و هەموو کۆتایی هەفتەیەک لەنێو سێ هەزار و 380 مزگەوتیان وتاری هەینی پێشكەش بە مسوڵمانان دەكرێت.