باندێکی رفاندن دەستگیرکران
هاوڵاتییەکی عەرەبیان رفاندبوو داوای 250 هەزار دۆلاریان دەکرد
964+
مەریەم ئەحمەد
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی راگەیاند کە کەسێکی عەرەبیان رفاندبوو داوای 250 هەزار دۆلاریشیان لە خانەوادەکەی کردبوو.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی رفاندنی راگەیاند کە کەسێکی عەرەبیان لە شەقڵاوە رفاندبوو، داوای 250 هەزار دۆلاریان لە خانەوادەکەی کردبوو بەرامبەر ئازادکردنی.
رووداوەکە 20ـی ئەم مانگە لە شەقڵاوە رویداوە.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت: هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش پلانێکی تۆکمەیان داڕشت و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
دوای چوار رۆژ بەسەر رووداوەکە، ئەمڕۆ هەینی 24.3.2023 پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەستگیرکردنی باندەکە و ئازادکردنی رفێنراوەکەی راگەیاند.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی 20.30.2023 لە حالەتێکی رفاندن لە شەقڵاوە ئاگادار کراینەوە، هەمان رۆژ کاتژمێر یەکی شەو، کەسە رفێندراوەکە لە ماڵێک دۆزرایەوە و بکەرانی تاوانەکەش سێ کەس بوون، دوانیان کورد و یەکێکیان عەرەب بوو، دەستگیرکران.
زیاتر وتی “ئێستاش لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە و گەڕان بەدوای تۆمەتباری سێیەم بەردەوامە”.
پێداچونەوە: فەرمان سادق