ریال مه‌درید دوو هێرشبه‌ری ده‌وێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

یانه‌ی ریال مه‌درید پلانی هه‌یه‌ هێڵی هێرشبردنی بۆ وه‌رزی داهاتوو به‌هێز بكات و گۆڕانكاریی تێدا بكات.

تۆڕی دیفێسنا سێنترالی ئیسپانی، كه‌ له‌ یانه‌ی شاهانه‌وه‌ نزیكه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، یانه‌ی ریال مه‌درید، هاته‌ ریزی یانه‌كانی پاریس سانجێرمان، مانچێسته‌ر یونایتد و چێڵسی، كه‌ ركابه‌ریی ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڤیكتۆر ئۆسیمینی هێرشبه‌ری یانه‌ی ناپۆلیی ئیتالی.

ئۆسیمینی نێجیری، ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ خولی ئیتالیا دره‌وشاوه‌ته‌وه‌ و ئێستا به‌ تۆماركردنی 21 گۆڵ له‌ سه‌رووی لیستی گۆڵكارانی خوله‌كه‌یه‌، هه‌روه‌ها رۆڵێكی سه‌ره‌كی له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی یانه‌ی ناپۆلیدا هه‌یه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ ئیسپانیا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ریال مه‌درید چاوی بڕیوه‌ته‌ تواناكانی ئێرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری مانچێسته‌ر سیتی.

یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت بۆ هاوینی 2024 هالاند بباته‌ ریزه‌كانییه‌وه‌ و له‌ ئێستاوه‌ كار بۆ ئه‌م گرێبه‌سته‌ ده‌كات.