سه‌رمایه‌دارێك خزمه‌تی رێبواران ده‌كات
له پاركی ناوشاری زاخۆ ئێواران به‌خۆڕایی به‌ربانگ بكه‌وه
+964
شڤان عەبدوڵڵا – زاخۆ
سەرمایەدارێکی شاری زاخۆ رۆژانە خواردنی به‌ربانگ بۆ 500 كه‌س ئاماده ده‌كات و له سه‌نته‌ری شاره‌كه‌دا شوێنێكی بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌ته‌كه‌ی دابین كردووه.
كاره خێرخوازییه‌كه‌ی ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌ی زاخۆ، كه نه‌ویستووه ناوی بهێنرێت، لە پارکی شەهیدانی ناو سەنتەری شار به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌موو ئێواره‌یه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیانه ده‌توانن ئاماده‌بن و لێی بخۆن.
ئەرشەد عەلی، شێفی ئاماده‌كردنی خواردنه‌كانه له‌و كاره خێرخوازییه و به تۆڕی 964 وت: “خواردنی جۆراوجۆرە پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، وه‌م (برنج، مریشک، مەرگە، زەڵاتە، تورشی، خورما، ئاو و نان)، هه‌روه‌ها گوشتی سوور ته‌نیا رۆژانی پێنجشه‌ممه دابین ده‌كرێت، رۆژانی دیكه مریشك پێشكه‌ش ده‌كرێت، هه‌ندێك رۆژیش به‌بێ مریشك ده‌بێت”.
جومعە حاجی، کەسایەتییەکی بەتەمەنی خەڵکی زاخۆیە و بۆ تۆڕی 964 ده‌ڵێت: ئەمە خێرێکی گەورەیە و هەنگاوێکی مرۆڤانەیە، چونکە لە زاخۆ گەشتیاری بیانی و خزم و کەسوکاری نەخوشەکان بە ناچاری لێرە دەمێننه‌وه، ئەوان دەتوانن به‌ربانگی خۆیان له‌وێدا بكه‌نه‌وه.
شێخ نەعیم، بەڕێوەبەری ئەوقافی زاخۆ بۆ تۆڕی 964 وتی: “ئێمە ناوچەیەکی سەرسنوورین، بێگومان گەشتیار و خزم و کەسوکارانی نەخۆشەکان یان رێبواره‌كان سوود لەم خزمه‌ته وه‌رده‌گرن و خواردن و خواردنه‌وه بێ بەرامبەر وه‌رده‌گرن، لە رۆژانی داهاتووشدا كاره‌كه بەرفراوانتر دەبێت.
پارکی شەهیدان دەکەوێتە سەنتەری شاری زاخۆ لەناو بازاڕدا، لە کاتی دروستکردنیدا و تا ئێستاش بووەتە پەناگەک بۆ خەڵکی ناوخو ودەرەوه‌ی شاره‌كه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا