کچێکی هەشت ساڵان لە زێی گەورە خنکا
964+
سەعید محەمەد – خەبات
ئێوارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، کچێکی تەمەن هەشت ساڵ لەسەر ئاوی زێی گەورە لە سنووری قەزای خەبات خنکا.
رووداوەکە لە گوندی وەردەک روویداوە لە سنووری قەزای خەبات بە رووی دەشتی نەینەوادا.
دوو کچ کە هەردووکیان ئامۆزان چوون بۆ سەر ئاوەکە بۆ ئەوەی سەوزەوات بهێننەوە، بەڵام یەکێکیان خنکاوە و ئەوی دیکەیان رزگارکراوە.
حازم مەجید، سەرۆکی تیمی غەواسی خەبات بە 964ی وت، تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە تەرمی کچە هەشت ساڵانەکە بدۆزنەوە.
رزگاربوونی کچی دووەمی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە خۆی بە دارێکەوە گرتووە و هاواری کردووە تاوەکو رزگارکراوە.
964 دەزانێت، کچە خنکاوەکە ناوی سۆلین ئەمجەدە و لە نەتەوەی عەرەبە و لە بنەماڵەیەکی کاکەییە.