یاریی نێوان ئاكرێ و برایه‌تی ئاژاوه‌ی تێكه‌وت و ته‌واو نه‌كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئاكرێ و برایه‌تی له خولی نایابی كوردستان ته‌واو نه‌كرا و شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی تێكه‌وت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23.3.2023 یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئاكرێ و برایه‌تی له گه‌ڕی 23ی خولی نایابی كوردستان له یاریگه‌ی ئاكرێ به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی 964 ده‌ڵێت، به‌هۆی بڕیارێكی ناوبژیوانی یارییه‌كه، كه په‌ناڵتی بۆ یانه‌ی ئاكرێ هه‌ژمار نه‌كردووه، هانده‌رانی ئه‌م یانه‌یه هاتوونه‌ته ناو یاریگه و ئاژاوه دروست بووه، ئه‌مه‌ش وای كرد یارییه‌كه ته‌واو نه‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له یاریگه‌ی ئاكرێ به تۆڕی 964ی وت، هۆكاری كێشه‌كانی یارییه‌كه ئه‌وه‌بوو، ناوبژیوان په‌ناڵتی بۆ یانه‌ی برایه‌تی هه‌ژمار كرد و جه‌ماوه‌ری ئاكرێ پێیان وابوو سته‌میان لێكراوه.
وتیشی، یارییه‌كه تا خوله‌كی 78 به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه ناوبژیوان دوو لێدانی سزای بۆ یانه‌ی ئاكرێ هه‌ژمار نه‌كرد، كه جه‌ماوه‌ری یانه‌كه پێیان وابوو په‌ناڵتییه و به‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یان هه‌بوو، هانده‌رێك به‌ردێكی له سه‌ری یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان دا و برینداری کرد، ئه‌ویش له ترسی گیانی خۆی وتی یارییه‌كه به‌ڕێوه‌نابه‌م.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت، هه‌رچه‌نده یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان سه‌لامه‌ت بوو، به‌ڵام یارییه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كرد، هه‌روه‌ها جه‌ماوه‌ریش رێگه‌یان له ستافی ناوبژیوانان گرت، دواتر بارودۆخه‌كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه كۆنتڕۆڵ كرا، به‌ڵام یارییه‌كه ته‌واو نه‌كرا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆیدا چاره‌نووسی ئه‌نجامی یارییه‌كه یه‌كلابكاته‌وه.