ژمارەیان هەزار و 814 مزگەوتە
شارەوانیی هەولێر مزگەوتەکان دەشوات و سەلەی زبڵیان بۆ دابین دەکات
964+
فەهمی نەبی
سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر مزگەوتەکانی شاری هەولێر دەشوات و سەلەی زبڵی گەورەیان بەسەر دابەش دەکات، راگەیاندنی شارەوانی دەڵێت، لە بۆنەی ئاینیی کریستیانەکانیشدا هەمان شتیان بۆ شوێنە پیرۆزەکانی ئەوان و ئایینەکانی دیکە کردووە.
بە پێی ئامارێکی ئەوقافی هەولێر، لە شاری هەولێر 1814 مزگەوت هەن، 36 کەنیسە و حەوت دێر هەن، سابیئەی مەندائی یەک مەندیان ھەیە و بەھائییەکانیش یەک شوێنیان ھەیە وەک پەرستگە، ههروهها جووەکان یەک مەزاریان ھەیە، بهڵام ئێزدییەکان لە ھەولێر ھیچ شوێنێكیان نییە و کاکەییەکانیش یەک مەزاریان ھەیە و لە ناحیەی سفەییەیه.
سیامەند کەریم، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی هەولێر بۆ 964 قسەی کرد دەڵێت: شارەوانی هەولێر هەموو ساڵێک لە دەستپێکی مانگی رەمەزان، مزگەوتەکان دەشوات، لەگەڵ ئەوەشدا سەلەی زبڵی گەورەیان بەسەردا دابەش دەکات.
ئەوەشی وت “شارەوانی هەولێر لە بۆنەی کریستیان و ئێزدی و ئایینەکانی دیکە بە هەمان شێوە، شوێنە پیرۆزەکانیان دەشوات و زبڵدانیان بۆ دابین دەکات”.
بەوتەی بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانیی هەولێر، تیمەکانیان رۆژانە زیاتر لە 10 مزگەوت دەشۆن، زبڵدانی گەورەیان بۆ دادەنێین بۆ ئەوەی زبڵ لە مزگەوتەکان کۆنەبێتەوە.
ئەو سەلە زبڵانەی شارەوانی هەولێر دابینی کردوون رەنگیان شینە و لۆگۆی وەزارەتی شارەوانی لەسەرە، بەوتەی شارەوانیی هەولێر ئەوان ساڵانە ئەم کارەیان کردووەتە نەریت.