لە سلێمانی

کاتی بانگدانی بەیانی و مەغریب دەستکاری کران

964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

کاتی بانگدانی بەیانی‌ و ‏عەسر و مەغریب لە سلێمانی گۆڕانکاریدا بەسەردا دێت.

حاجی ئاکۆ حەسەن، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ‏لە رابردوودا چەند کێشەیەک ھەبوو لەسەر کاتی بانگەکان، بۆیە لیژنەیەک بە چاودێری وەزارەتی ئەوقاف دروستکرا، توانرا کاتی بانگەکان رێک بخرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێوەیەكی گشتی كاتی بانگدانی بەیانی و عەسر و مەغریب ‏گۆڕدراوە.

کاتی بانگی بەیانی حەوت خولەك دواخراوە، بانگی عەسریش نزیكەی 15 خولەك ‏درەنگتر بانگ دەدرێت، هەروەها کاتی بانگی مەغریبیش ‏پێنج خولەك درەنگتر بانگ دەدرێت.

خشتە کۆنەکەی سلێمانی، لە ساڵی 2000ـەوە کاری پێدەکرێت، ئەمە یەکەم رەمەزانە کاتەکەی دەستکاری بکرێت.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق