"عێراقیەكان كۆدەبنەوە و خۆشەویستی پتەودەكەنەوە"
پلاسخارت: رەمەزانتان پیرۆز عێراقیەكان
964+
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پیرۆزبایی مانگی رەمەزان لە عێراقییەکان دەکات و دەڵێت بەهیوای رەمەزانێكی پڕ خێر و بەرەكەت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.3.2023، جێنین پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە تویتەری تایبەتی پیرۆزبایی مانگی رەمەزان دەکات.
پلاسخارت نووسیویەتی، مانگی پیرۆزی رەمەزان، مانگی ئاشتی و خودا پەرستییە، ئەم مانگە لە سەرتاسەری جیهان رێزی لێدەگیرێت.
دەشڵێت: لەم مانگەدا خزم و كەسوكار و هاوڕێیان كۆدەبنەوە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیەكانیان و چاكەدەكەن و لێبوردە دەبن.
پلاسخارت، ئەوەش دەڵێت کە نەتەوە یەكگرتوەكان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانەوە گەرمترین پیرۆزبای لە موسڵمانانی عێراق دەكات.