وێنه‌ى ئه‌و شهربهتهى كه لیژنه‌كه‌ى ئاسایش قه‌ده‌غه‌ى كردووه... فۆتۆ: ئاسایشی حاجیاوا
جۆره شه‌ربه‌تێك له مانگی ره‌مه‌زاندا قه‌ده‌غه‌كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
جۆره شه‌ربه‌تێك كه چه‌ندین ره‌نگی هه‌یه بۆ مانگى ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌كرا و لیژنه‌ى ئابووریش له ئاسایشی حاجیاوه ده‌ڵێت “نه‌یخۆنه‌وه مه‌ترسیداره”.
له ئاگاداریەکدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست 964 كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ هۆبه‌ى ئابوورى ئاسایشی قه‌زاى حاجیاوه قه‌ده‌غه‌كردنى جۆره شه‌ربه‌تێكی له بازاڕه‌كانى قه‌زاكه‌ى قه‌ده‌غه‌كرد.
هۆبەی ئابوری یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا كه له‌گه‌ڵ لیژنەی تەندروستی چاودێری بازاڕ ده‌كه‌ن، له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا كه وێنه‌ى شه‌ربه‌ته‌كه‌شیان بڵاوكردۆته‌وه، ئاگادارى پیشەوەرانی قەزاکەیان دەکەنه‌وه “لە مانگی پیرۆزی رەمەزان، ئەم جۆرە شەربەتە رەنگدارە تۆز و دەست کردانە نه‌فرۆشن”.
به‌پێی راگه‌یندراوه‌كه، به‌كارهێنانى ئه‌و جۆره شه‌ربه‌ته، هۆکارێکه بۆ توشبون بە کۆمەڵێک نەخۆشی مەترسیدار. چونكه ده‌ڵێن “رەنگەکانى ئه‌و جۆره شه‌ربه‌ته سروشتی نین و رەنگی قوماشی و کیمیایین، سروشتی خۆراکی نین”.
داواکارن، هیچ پیشەوەرێک له سنوورى حاجیاوا ئه‌و شه‌ربه‌ته نه‌فرۆشێت و خۆیان لێى بە دووربگرن، چونكه ده‌ڵێن “بە پێچەوانەوە ناچارین دەستی بەسەردابگرین و ئیجرائاتی پێویست وەربگرین لەبەرانبەر سەرپێچی کار”.