مەکینە هەڵدەستێنێ

بەنزینی ئەم چەند رۆژە ئۆتۆمبێلی وێران کردووە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

نەک هەر کێشەی کەمی بەنزین و نەبوونی یەخەی شۆفێرانی نەگرتووە بەڵکو کوالێتی خراپی بەنزینەکەش دەیان ئۆتۆمبێلی رەوانەی ناوچەی پیشەسازی کردووە و زیانیان زۆر بەرکەوتووە.

وەستا سەرباز ئەمریکی فیتەرێکی ئۆتۆمبێلە و بە 964ـی وت، تەنیا لە دووسێ رۆژەدا چەندین ئۆتۆمبێل بەهۆی بەنزینی خراپەوە پەکیان کەوتووە و دەبێت ئاگاداری ئەم دۆخە بن ئەگینا بەهۆی 15 هەزار دینارەوە زیانی 15 وەرقە دەکەن.

وتیشی، ئێستا لای ئەو مەکینەی ئۆتۆمبێلی 2025 داگیراوە ەبهۆی بەنزینەوە پستنی شکاندووە و چەندین ئۆتۆمبێلی دیکەش نۆزڵیان دەگیرێت و فیولپەمپیان دەوەستێ.

ئەو فیتەرە رێنمایی شۆفێران دەکات کە بەنزینی خراپ بە هیچ شێوەیەک نەکەنە ئۆتۆمبێلەکانیان و تەنەنات فول فولیشێ نەکەن چەنکە ئەم بەنزینە غازی تیادایە و زیانی زۆرە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی