دەبێت لە کاتژمێر یەک بۆ کاتژمێر نۆی رۆژی دواتر کار بکەن
رەمەزان کاتی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی لە سلێمانی گۆڕی
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
بەهۆی مانگی رەمەزانەوە، کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و لەمەودوا دەبێت کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ تا کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانیی رۆژی دواتر کارەبا بدەن.
پێشتر کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ بۆ یەکی شەو بە هاوڵاتیان دەدرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 22.3.2023 بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت، لە رەمەزاندا دەبێت مۆلیدە ئەهلییەکان لەو کاتەی بۆیان دیاریی کراوە، لە نەبوونی کارەبای نیشتیمانیدا کار بە مۆلیدەکانیان بکەن.