هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت - وێنە: گرافیکی 964
لە سبەینێوە دەستپێدەکات
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 6 دابەش دەکرێت
964+
فەرهاد حەسەن
کەمێک پێش ئێستا راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، کە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 6 (حوزەیران)ی ئەمساڵ، خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجام دەدات بۆ دابەشکردنی هاوکاریەکە.
دەشڵێت “لە سبەینێ رۆژی چوارشەممە 22.7.2026 دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکە دەکرێت”.