رێکارێکی نوێیە و بە موبایل دەکرێت
خێزانەکان دەتوانن فۆڕمی خۆراکیان لە پارێزگایەکەوە بگۆڕن بۆ پارێزگایەکی دیکە
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر، ئاگادارییەکی بۆ ئەو هاوڵاتیانە بڵاوکردووەتەوە، کە مامەڵەی گواستنەوەی خێزانەکانیان هەیە لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە، دەتوانن بەئاسانترین شێوە مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، پێویست ناکات هاوڵاتی بۆ ئەم مامەڵەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکات، بەڵکو هەر لە رێگەی مۆبایلەکەیەوە دەتوانێت مامەڵەکە جێبەجێ بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوانەی خێزانەکانیان سنووری مادەی 140ە، وەکو پارێزگاکانی کەرکوک، موسڵ، دیالە و صلاح الدين، جارێ سەردانیان نەکەن، بەڵکو پێویستە چاوەڕێ بکەن تاوەکو رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانیان بۆ دەردەچێت، لەبارەی وەرگرتنی نوسراوی لاری نەبوون (عدم ممانعة) ئینجا ئاگادار دەکرێنەوە.