ئەمڕۆ دەڤەری راپەڕین له‌ “هاتووچۆ” سەلامەت بوو

964+

مەجید بیتوێنی – رانیه‌

هەرچەنده‌ ئەمڕۆ یەکەم رۆژی نەورۆز، کەشوهەوا لەبار نەبوو، بەڵام بۆ نیوەڕۆكه‌ى هاوڵاتیانى راپه‌ڕین رژانە سەیرانگاکان و رۆژێكی سه‌لامه‌تیان به‌ڕێكرد.

پێچه‌وانه‌ى زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان كه‌ رووداوى هاتووچۆ تیایاندا روویداوه‌، به‌ڵام ده‌ڤه‌رى راپه‌رین، سه‌لامه‌ت بووه‌.

عەلی عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند “لەگەڵ ئەوەی  جموجۆڵی هاتووچۆ زۆر بوو، شەقامەکان قەرەباڵغ بوون، بەڵام  خۆشبەختانە لە دەڤەری ئیداره‌ى راپەڕین هیچ روداوێکی هاتووچۆ روینەدا.

وتیشی، مەفرەزەکانیان لە ناوچە گەشتیارییە قەرەباڵغەکان بڵاوبوبونەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردن و رێکخستنی شەقامەکان تا هاوڵاتیان بە ئاسانی بتوانن بگەنە شوێنی مەبەست.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پلانەی دانرابوو وەک خۆی جێبەجێکرا، وا بڕیاریشە سبەی هەمان پلان جێبەجێ بکەن .

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن