دیمەنی ناردنی درۆن _ وێنە: ئەرشیفی 964
بەم بەیانی هەینییە
چەند دەنگێک لە هەولێر و سلێمانی بیستران
ئەحمەد مستەفا
لە هەولێر و دەوربەری و سلێمانی، ئەم بەیانی هەینییە 17.7.2026 دەنگی چەندین دەنگ بیستراون، تائێستا دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیان نەداوە، ئەگەرە دیارەکە ئەوەیە درۆن و موشەک ئاڕاستەی چەند شوێنێک کرابێ.
بە دیاریکراوی نازانرێ بکەری کارەکە گروپە چەکدارەکانی عێراقن یان سوپای پاسداران، چونکە پێشتر ئەوان هێرشیان بۆ سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و کەمپی کوردانی رۆژهەڵات ئەنجامداوە، لە سلێمانیش ناوچەکانی زرگوێز و باڵەخانەی حزبەکانی رۆژهەڵات بە ئامانج گیراوە.
هەندێک لەو هێرشانە درۆنی بۆمبڕێژراو بووە و لە ئاسمان تێکشکێنراون، بەشێکی دیکەیان بە مووشەک کراون و بارەگا و کەمپی کوردانی رۆژهەڵات و حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێرانی پێ بۆردوومان کراوە.
ئەوەندەی 964 چاودێری و بەدواداچوونی کردووە، خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە رێژەیەکی بەرچاو ئاماژە بەوە دەدەن، ئەم بەیانییە گوێیان لە چەندین دەنگ بووە، ژمارەیەک دیمەن بڵاوکراوەتەوە، بەڵام لە ڕاست و دروستی دڵنیا نەبووین، تائێستا لەسەر دەنگە بەهێزەکان، دەزگا ئەمنییەکان هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە.
ئەوە لە حاڵێکدا، شەوی 15.7.2026، راگەیەندراوی دژەتیرۆری کوردستان بڵاوکرایەوە، ونوسرابوو، لە کاتژمێرەکانی 20:53 تا 21:20، هێزەکانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.