ناونووسین بۆ حه‌جی ساڵی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات – وێنە؛ ئەرشیف
پێداویستییەکانتان حازر بکەن
ناونووسین بۆ حه‌جی ساڵی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات
شۆڕش قادری
ئەوانەی دەیانەوێ کەشیدەی حاجی بەسەریانەوە ببەستن، هەرچی زووە پاسپۆرت و پێداویستییەکانتان حازر بکەن، چونکە بەمنزیکانە ناونووسین بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەستپپێدەکات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان لەزاری شێخ وریا مه‌ولانا خالد بالیسانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه به‌وه‌كاله‌ت بڵاویکردووەتەوە، به‌مزووانه ده‌روازه‌ی حه‌ج ده‌كرێته‌وه و هاووڵاتیان ده‌توانن ناوی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی ساڵی 2027 تۆمار بكه‌ن.
ئاماژە بەوەشکراوە، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان ته‌واو كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا دەست بە ناونووسینی حاجیان بکەن.
ناونووسینەکە تەنیا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌رده‌ست ده‌بێت، بۆیە پێویسته هاوڵاتیان به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان وه‌كو ژماره‌ی بێ هاوتای كه‌سی (ی‌و پی ئین) و پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی ئاماده بكه‌ن تاكو بتوانن به بێ كێشه و گرفت ناوه‌كانیان بۆ حه‌ج تۆمار بكه‌ن.