"نیوەی دەرەجەکەم هی دایکمە"
بە کۆنمرەی 99.7 پلەی دووەمی لەسەر ئاستی هەرێم بەدەستهێنا
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
یەکێک لەو قوتابیانەی لە پۆلی 12ـی ئامادەیی پلەی بەرزی بەدەستهێناوە خەڵکی سلێمانییە و دەڵێت، رۆژانە 10 بۆ 11 کاتژمێر سەعی کردووە.
ئاریاز بەهرۆز کە بە کۆنمرەی 99.7 پلەی دووەمی لەسەر ئاستی هەرێم لە بەشی زانستی بەدەستهێناوە، قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “مامۆستاکانم و دایک و باوکم دەقە بە دەقە لەگەڵمدا بوون، بەڵام بەڕاستی دایکم پاڵپشتی سەرەکیم بوو و نیوەی دەرەجەکەم هی دایکمە”.
ئەو حەزی لە پزیشکیی گشتییە و دەڵێت، ئەگەر قسمەت بێ ئەو بەشە هەڵدەبژێرم.
دایکی ئاریازیش کە خۆی مامۆستای فیزیایە دەڵێت، “خۆشترین کاتمان بوو، ئەو کاتەی کە دەرەجەکانمان کردووە و خۆی وتی دووەم بووم”.
باسی لەوەشکرد، کوڕەکەی منداڵێکی گوێڕایەڵە و بۆ سەعیکردن هیلاکی نەکردوون، لە دوای تاقیکردنەوەکانیش، لێی نەپرسیوە چۆن بووە بۆ ئەوە ی فشاری لێ نەکەن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری