چوار گەڕەكی دهۆك بێ ئاو دەبن
میدیازان- هێڤی دێوالی- دهۆك
چوار گەرەكی دهۆك كە زیاتر لەپێنج هەزار كەس دانیشتوانی هەیە بۆ ماوەی سێ رۆژ بێ ئاو دەبن
ڤەگێر ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای دهۆك بە میدیازانی وت هەر چوار گەرەكی (نزاری و بەرۆشكێ و نزاركێ و ئیتیتێ) بۆ ماوەی سێ رۆژ بێ ئاو دەبن بەهۆی ئەوەی بۆری سەرەكی گەیاندنی ئاو بەو چوار گەرەكە شكاوە و لە ژێر چاككردنەوەدایە.
“گەرەكەکانی نزاری و بەرۆشكێ و نزاركێ و ئیتیتێ بۆ ماوەی سێ رۆژ بێ ئاو دەبن”
رۆژی پێنج شەممە لە رێگەی بۆریەوە ئاو دراوە بەو سێ گەرەكەو پێیان وتراوە كە ئاو عەمبار بكەن و هەر كەسێكیش ئاوی نەمێنێت لەم سێ رۆژەدا بێگومان دەبێت خۆی ئاو بە تەنكەر بكرێت، ڤەگێر ئەحمەد بەم شێوەیە قسەی بۆ میدیازان كرد.
بڕینی ئاو لەو چوار گەرەكە لەكاتیكدایە پێشتر گەرەكی ماسیكێ لە دهۆك بۆ ماوەی سێ رۆژ بەبێ ئاو بوو بەهۆی نۆژەنكردن و چاككردنی بۆریەكانەوە و ئێستا ٪٧٥ی ئەو بۆرییە چاككراوە و سبەینێش لە٪١٠٠ بۆریەكە چاكدەكرێت.
گەرەكەكانی نزاری و بەرۆشكێ و نزاركێ و ئیتیتێ چوار گەرەكی گەورە و سەرەكین لە شاری دهۆك و بە نزیكەی پێنج هەزار كەس لە و چوار گەرەكەدا دادەنیشن.