بزانە نهێنی تام و چیژی ماسییەکانی چییە؟

جەوی زرێبار و ماسییەکانی لەم وەرزەی ساڵدا نایاب و تایبەتە

ئەمەل ناجی

جەوی زرێبار و ماسییەکانی لەم وەرزەی ساڵدا نایاب و تایبەتە و هەر کەس چووە رۆژهەڵاتی کوردستان، ماسییەکی زرێبار نەخوا، یانی هیچی نەکردووە.

سامان کەریمی کاسبکارە و ماسییەکی بەلەزەتی هەیە لەسەر دەریاچەی زرێبار، ئەو نهێنی تام و چێژی ماسییەکانی بۆ 964 باسکرد و وتی، “یەکەمجار خوێ و بەهارات و بیبەری لێ دەدەین، نزیکەی 30 چرکە دەیخەینە سەر ئاگرەکە، دواتر پێستەکەی دەگرین و جارێکی تر بەهاراتی لێ دەدەینەوە و دەیخەینەوە سەر ئاگرە بۆ پێنج بۆ شەش خولەک، دوایی پیاز و ئاولیمۆی لێ دەدەین و بە 25 خولەک دەبرژێت”.

وەستا سامان ئاشکراشیکرد، دەریاچەی زرێبار سێ جۆر ماسی هەیە، ئەو ماسییەی ئەوان دەیبرژێنن، ماسی “قزل ئالا”یە و لە هەورامانەوە دەیهێنن.

دەریاچەی زرێبار گەورەترین دەریاچەی ئاوی شیرینی ئێرانە و یەکێکە لە ناوچە گەشتیارییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کەوتووەتە نێوان مەریوان و قەزای پێنجوێن لە هەرێمی کوردستان.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری