"بۆ چاوبڕکێ هاتووە"

زۆرشت گۆڕاوە؛ دواى 45 ساڵ گەڕاوەتەوە سەرچنار

دیلان محەمەد- سلێمانى

هاوڵاتییەکى شارى کەرکوک لە سەیرانگاى سەرچنار قسەى بۆ پەیامنێرى 964 کردووە و دەڵێت: دواى 45 ساڵ یەکەمجارە دەگەڕێمەوە سەرچنار، بەڵام زۆر شت گۆڕاوە.

تەحسین یاسین کە لەگەڵ هاوسەرەکەى سەردانى سەرچناریان کردووە، باسى لەوەکرد کە دواجار سەردانى سەیرانگاکەى کرد ساڵى 1981 بوو، ئەوکات گەنج بووە و لە 1985 هاوسەرگیرى کردووە.

هاوسەرى تەحسین کە لە پاڵى دانیشتووە بە پەیامنێرى 964ـى وت،”دیارە ئەوکات بۆ چاوبڕکێ هاتووە”.
ئەوان باس لە جوانى و فێنکى جەوى سەرچنار دەکەن و دەڵێن زۆر شت گۆڕاوە و هەست بە ئارامى دەکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح