لە دهۆک 11پرۆژە لە وەبەرهێنەران وەردەگیرێتەوە
964+
عەمار عەزیز – دهۆک
بەهۆی جێبەجێنەکردنی رێنماییەکان، بەڕێوەبرایەتیی گشتیی وەبەرهێنان لە پارێزگای دهۆک، موڵەتی وەبەرهێنان لە 11 پرۆژە لە سەرمایەداران وەردەگرێتهوه، داواش دەکات هەر سەرمایەدارێک بیەوێت دووبارە پرۆژەکان وەربگرێت، دەبێت مەرجەکان جێبەجێ بکات.
پرۆژهكان هەموویان هی کەرتی تایبەتن و بەسەر قەزا و ناحیەکانی سنوری پارێزگای دهۆک دابەشکراون، زووترین رێژەی جێبەجێکردن لەو پرۆژانە %60 بووه، کەمترینیش %2 بووه، چوار له پرۆژهكانیش هیچ ئیشێكی تێدا نهكراوه.
فەلاح حەجی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبهرایەتیی گشتیی وەبەرهێنان لە پارێزگای دهۆک، بە تۆڕی 964ی وت: “ئەو 11 پرۆژهیه جۆراوجۆرن، لە بوارهكانی گەشتوگوزار، کارەبا، چاندن، بەرهەمهێنانی شیر و گۆشت بوون، پێشتر هەموو ئەو پڕۆژانە دراون بە چەند سەرمایەدارێک، بەڵام بەهۆی جێبەجێنەکردنی رێنماییەکان و تەواونەکردنی لە کاتی خۆیاندا، لێیان وەرگیراوەتهوه”.
وتیشی، “دووبارە ئەو پرۆژانە دەدەینە چەند سەرمایەدارێکی دیكه، بە مەرجێک تا رێکەوتی 12.4.2023 سی ڤی خۆیان پێشکهش بکەن و ئامادهی جێبهجێكردنی رێنماییەکانمان بن، هەروەها پێویستە ئەو سەرمایەدارانە ماوەی کۆتاییهێنان بە پرۆژەکان دەستنیشان بکەن، پێویستیشه ئەو سەرمایەدارە پێشتر پڕۆژەی دیكهی جێبەجێ کردبێت، جگه لهوه توانای دارایی هەبێت بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکان”.
“تا ئێستا زۆر سەرمایەدار داواکاری خۆیان بۆ وەرگرتنی یەکێک لە پرۆژەکان پێشكهش كردووه، بەڵام جاری لەمە زیاتر هیچ شتێکی دیكه ئاشکرا ناکەین، تا 12ی نیسان، ئەوکات رایدەگەیهنین هەر پرۆژەیەک بە کام سەرمایەدار دراوه”.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵڵا