سلێمانی” ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ڕێوه‌برد”
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ماراسۆنێكی نێوده‌وڵه‌تی له سلێمانی ئه‌نجام درا و وه‌رزشوانانی به‌غدا و وڵاتانی ده‌روبه‌ریش به‌شداربوون.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه ماراسۆنی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەڕێوەچو، كه به‌شداربووان به جلی سووره‌وه رایان كرد و ماراسۆنه‌كه‌ش بۆ دوو ئاستی جیاواز بوو.
رەنج قادر، سەرپەرشتیاری ماراسۆنی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە تۆڕی 964 ی راگەیاند، لە ماراسۆنەكه‌ا نزیکەی سێ ھەزار و 500 کەس خۆیان ناوونوس كرد و درێسی به‌شداربوونیان وه‌رگرت، لە سەرجەم تەمەنە جیاوازەکانیشەوە بەشدار بوون”.
به پێی ئه‌نجامی كۆتایی ماراسۆنه‌كه، كه له دوو مه‌ودلی جیاوازه به‌ڕێوه‌چوون، له ركابه‌ریی پێنج کیلۆمەتری کوڕاندا مستەفا موحسین پلەی یەکەمی برده‌وه، حاتەم سەعید پلەی دووەم و پلەی سێیەمیش بۆ بنار محەمەد بوو.
له پێشبڕكێی كچانیشدا، نێرگز حوسێن، ئامال خزر و ئاشتی ئیسماعیل پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌میان برده‌وه.
له ماراسۆنی 21 كیلۆمه‌تریشدا، كه “نیو ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تییه”، حوسێن عیسام، كه لە بەغداد هاتبوو، پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، پلەی دووەمیش بۆ حوسێن عەزیز و پژمان گورزه‌یی بوو، كه له ئێرانه‌وه هاتبوون.
هه‌روه‌ها له ئاستی كچانیشدا دیانا كه‌ریمی به‌غدایی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، به‌شێكی زۆری ئه‌م وه‌رزشوانانه‌ی له ماراسۆنی ئه‌مڕۆی سلێمانی به‌شداربوون، هه‌فته‌ی رابردوو له ماراسۆنی هه‌ولێریش به‌شداربوون.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا