حەوت مانگی تر هەڵبژاردن دەکرێت

964+

بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی عێراق رۆژی 6.10.2023 بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاریکرا.

پەرلەمانی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دانیشتنی سازکرد.

لە دانیشتنەکەدا، لە کۆی 15 مادە، حەوتیان بە دەنگی زۆرینە پەسەندکران.

پەسەندکردنی هەشت خاڵەکەی دیکە دەکەوێتە دوای پشووەکانی نەورۆز بەگوێرەی بڕیاری پەرلەمان.

دوایینجار هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچووبێت ساڵى 2013 بوو، بەر لەوەى بە بڕیارى پەرلەمانى عێراق لە ساڵی 2019 کارەکانیان هەڵپەسێردرێت.

لە پرۆژەیاسا پەسەندکراوەکەدا، ژمارەی کورسی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەروەکو پەرلەمانی عێراق 329 کورسیە کە نۆ دانەیان بۆ کۆتاکان دانراوە.

بەگوێرەی پرۆژەیاساکە، دەکرێت هەرێمی کوردستان هاوتەریب لەگەڵ عێراق هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکات و دەشکرێت بڕیاربدات لە کاتێکی دیکەدا هەڵبژاردن بکات.