له‌م هه‌فته‌یه پاره‌ى گه‌نمى 2016 ـى جوتیاران دابه‌شدەكرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم بۆ ساڵى 2016 دابه‌شبكرێت، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى به پلانى وه‌زاره‌تى بازرگانى هه‌رێم یه‌كه‌مجار پاره‌ى ساڵى 2015 دابه‌شكرا.
پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم كه لاى حكومه‌تى عێراقی مابوو، ته‌نیا شایسته داراییه‌كانى هه‌ردوو ساڵى 2015 و 2016 بوو، رۆژى 15.2.2023 چه‌كى ئه‌و پاره‌یه له به‌غدا راده‌ستى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌ربَم كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى964، لەکۆبونەوەی رۆژى 7.2.2023ـى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەکۆی دەنگ بڕیاریدا بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی 2015 و 2016، كە بڕەکەی 272 ملیار و 26 ملیۆن دینار بوو.
پێشتر، نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی، به تۆڕى964ـى وتبوو، به‌پێی پلانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بازرگانى هه‌رێم، سه‌ره‌تا شایسته داراییه‌كانى ساڵى 2015 خه‌رج ده‌كرێت، پاشانیش ئەوەی 2016.
له‌ئێستادا پاره‌ى جوتیاران بۆ ساڵى 2015 به ته‌واوى دابه‌شكراوه و رێكاره‌كانیش گیراونه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به دابه‌شكردنى پاره‌ى ساڵی 2016 بكرێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل به 964ـى راگه‌یاند، لەم هەفتەیەوە چەكی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2016 خەرج دەكرێت، كە بڕەكەی زیاتر لە 132 ملیار دینارە.”
به‌قسه‌ى ناوبراو ئه‌و پاره‌یه به‌پێی بەرنامەی سایلۆكان له پارێزگاكانى هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت، وتیشی “له‌م هه‌فته‌یه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت.”