لەسەر ناوهێنانی دەمیرتاش لێکۆڵینەوە لە کەناڵێک دەکرێت

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لەسەر ناوھێنان و ستایشکردنی دەمیرتاش، ئەنجوومەنی باڵای رادیۆ و تەلەڤیزیۆنەکانی تورکیا لێکۆڵینەوە لە کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی دەکات.

رۆژی شەممە، پێشکەشکارێک لە کەناڵی “Halk TV”، لە پرۆگرامێکدا باسی لە نوێترین کتێبی سەڵاحەدین دەمیرتاش کرد بەناوی “داد”، لە پرۆگرامەکەدا ھیوای ئازادی بۆ خواست و رایگەیاند، ھەموو ئەو کەسانە لە باوەش دەگرن کە لە زینداندا خەبات بۆ ئازادی دەکەن.

لەدوای بیستنی قسەکانی پێشکەشکارەکە، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای رادیۆ و تەلەڤیزیۆنەکانی تورکیا، ئەبوبەکر شاهین لە تویتەر رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە دژی کەناڵەکە دەستیپێکردووە و ئەوەی روویداوە قبوڵکراو نییە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە رێگەی پارێزەرەکانییەوە وەڵامی ئەبوبەکر شاھینی داوەتەوە و رایگەیاندووە، ماوەی حەوت ساڵە لە شوێنێکی 12 مەتری چوارگۆشەدا ھێشتویانەتەوە، بەڵام ھەر جارێک ناوی دەھێنرێت، شاھین سەری گەرم دەبێت، چونکە راست دەکەن.