کەمی کردووە

شەفافیەت: 93%ی داهاتمان به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ بووە

ئەحمەد مستەفا

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت دەڵێ، بڕی زیاتر له‌ سێ ملیار و 504 ملیۆن و 531 هه‌زار دینار لەماوەی یەک هەفتەدا داهاتیان هەبووە، كه‌ 93%ی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ بووە.

ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی رابردوتر، به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی  28% كەمیكردووە داهاتەکەیان.

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندووه‌، ئەویش لە 6.6.2026 بۆ 12.6.2026 و به‌شێوه‌یه‌ك سێ ملیار و 504 ملیۆن و 531 هه‌زار دینار بوه‌، به‌جۆرێك كه‌ 93% ی داهاته‌كه‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سێ ملیار و 270 ملیۆن و 515 هه‌زار دیناری واتا 93%ی داهاته‌كه‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌، بڕی 234 ملیۆن و 15 هه‌زار دیناریشی به‌شێوه‌ی چه‌كه‌ كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی 7%ی كۆی گشتی داهاتی هه‌فته‌كه‌.