لە هەولێر شەقامی ٣٠ مەتری دادەخرێت

میدیازان – کوردستان ئەحمەد 

لە جوارچێوەی چاککردنی رێڕەوەی ئاوەڕۆ بۆ رێگرتن لە دروستبوونی لافاو، بۆ ماوەیەک بەشێکی شەقامی بازنەیی ٣٠ مەتری دادەخرێت.

 فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر  بە میدیازانی وت لە بەیانی رۆژی هەینی ١١ـی تشرینی دووەم، هەردوو سایدی شەقامی ٣٠ مەتری لە ترافیک لایتى ئەنجومەنى وەزیران، لەبەردەم چایخانەی بایز تا دەگەیتە مزگەوتى حاجى حوسێن، نزیک پارکی منارە، بۆ ماوەى ٩٠ ڕۆژ دادەخرێت. 

 وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، ئەوەشی روونکردەوە کە داخستنەکە بەهۆی چاككردنی رێرەی ئاوەڕۆییە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێگرتن لە دووبارە بوونەوەی لافاو، کە پێشتریش لا شەقامی ٦٠ مەتری ئیش لە ثرۆژەکە کرا بوو، ئێستا هەمان پڕۆژەیە کە گیشتووەتە شەقامی ٣٠ مەتری.

“هاوڵاتیان دەتوانن وەك رێگەی بەدیل شەقامی ٦٠ مەتری بەكار بێن”، فازڵ حاجی وای وت.