هەواڵەکان

گریانی قوتابیان بۆ مامۆستاکەیان بووەتە ترێند و برایەکیش بووەتە بینایی و گۆچان بۆ برا نابیناکەی


ژووری هەواڵ

لەخۆڕا نەوتراوە،”برا لەپشت برا بێت مەگەر قەزا لەلاى خودا بێت”، ئەمە رێک بۆ چیرۆکى هەندرێن و شێروان راستە کە دوو بران لە کۆیە، شێروان 20 ساڵە بینایى لەدەستداوە، بەڵام هەندرێن بووە بە گۆچان و بینایى بۆ شێروان، هەموو رۆژێک دەستى دەگرێت و دەیباتە بازاڕ.

گرتە ڤیدیۆییەک، کە گریانی ژمارەیەک قوتابی منداڵە بۆ مامۆستاکەیان لە قوتابخانەیەکی هەولێر، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەکان بووە باس و خواس و کاردانەوەی زۆری دروست کرد، مامۆستاکە دەڵێت ئەمە فەیک نەبوو، هەست و سۆزی راستەقینەی قوتابییەکان بوو.

چ لەوە خۆشتر زێڕنگەرێکی بەئەزموون و خواپێداو بی و لە هەمان کاتیشدا خۆشنووس و هونەرمەندێکی دەستڕەنگین بی، تابلۆیەک بە زێڕ نەخشێنرابێ و کەسێکی وا دروستی بکات، بڵێی چی دەربچێت.

لە گوندی خەلانی سەر بە قەزای خەلیفان دار بەڕوویەکی دوو رەنگ بووەتە جێی سەرنجی خەڵک و گەڵاکەشی بۆ چارەسەری نەخۆشی بەکاردێت.